کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسێکی پێشووی ئامریکا: ئێران ئورانیۆمی پێویستی بۆ سازکردنی چەکی ناوکی هەیە

11:30 - 3 گەلاوێژ 2722

"ڕابێرت جوزێف" جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە بواری کۆنترۆڵکردنی چەکوچۆڵ و ئەمنییەتی نێونەتەوەییەوە وتوویەتی: "ئێران لە ئێستادا ئورانیۆمی پیتێندراوی پێویستی بۆ سازکردنی لانیکەم چەکێکی ناوکی هەیە".

"جۆزێف" یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ بە ڕۆژنامەی "دیلی مەیلـ"ـی بریتانیایی ڕاگەیاندووە کە ئاژانسی وزەی ناوکی بە شێوەی بەڵگەدار دەریخست کە ئێران ئورانیۆمی پیتێندراوی بە خەستیی ٦٠ لەسەد هەیە کە بەو ڕێژەیە دەتوانێت لانیکەم چەکێکی ناوکی بەرهەم بهێنێت.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە: "ئێمە چەندین ساڵە دەڵێین ئێران خەریکە لەو پەیوەندییەدا شکست دێنێت، بەڵام وا نەبوو و ئێستا دەبینین لە کوێن".

هەروەها "حوسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، وتوویەتی: "لە شەڕدا چەک کاریگەریی هەیە و لەو ڕاستایەشدا بە دوای بەرهەمهێنان و بەدەستهێنانی پێشکەوتووترین چەکەکانەوەین".