
ئەندامی شورای ناوەندی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، نرخی کەمتر لە ٨ هەزار تمەن بۆ کڕینی گەنم ئەمنییەتی خۆراکی ئێران بەرەو هەڵدێر دەبات.
"مەسعوود ئەسەدی" ئەندامی شورای ناوەندی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "ڕاگەیاندنی نرخی ٤ هەزار تمەنیی دەوڵەت بۆ کڕینی هەر کیلۆ گەنم، نەتەنیا دەبێتە هۆی لەنێوچوونی بەشی کشتوکاڵ بەڵکوو ئەمنییەتی خۆراکی ئێرانیش دەخاتە مەترسییەوە".
"ئەسەدی" باسی لەوە کردووە: "لە دۆخی ئێستادا ئەمنییەتی خۆراک و خۆشبژێویی گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئێراندا گرنگییەکی زۆری هەیە و دەبێ دەوڵەت لەوبارەوە کەمتەرخەمی نەکات".
هەروەها ناوبراو وتوویەتی: "لە ئێستادا نەک هەر خەریکە کەمتەرخەمی دەکرێت بەڵکوو ئامانجی دەوڵەت ئەوەیە کەمیی بودجەی خۆی لە گیرفانی وەرزێڕان دابین بکات و ئەوەش لێکهەڵوەشانەوەی چینی وەرزێڕی بەدواوەیە".