کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرەربەیانیی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل باشووری "سووریە"ی کردە ئامانج

13:26 - 20 جۆزەردان 2722

بەرپرسێکی باڵای نیزامیی ڕێژیمی سووریە ڕایگەیاند بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی جۆزەردان ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر باشووری سووریە و لەو ئاکامی ئەو هێرشەدا لانیکەم کەسێک بریندار بووە و خەساریکی زۆری ماڵیشی بەو شوێنە گەیاندووە.

هەواڵدەریی "سانا"ی سەر بە ڕیژیمی سووریە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە کاتژمێر ٤ی سەر لەبەیانی لە لای "گوڵان" بە مووشەکی خاڵ بە خاڵ باشووری "سووریە"ی کردووەتە ئامانج.

لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سووریە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد کردووە بە جۆرێک کە ئەو دووهەمین جارە لە ماوەی یەک حەوتوودا باشووری سووریە دەکاتە ئامانج.