کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرەی ڕزگاریخوازی عێراق هێرشەکانی ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم کرد

13:18 - 24 خەرمانان 2721

بەرەی ڕزگاریخوازی عێراق لە بەیاننامەیەدا هێرشەکانی ڕیژیمی تارانی بۆ سەر خاکی عێراق و تێکدانی سەقامگیریی ئەو وڵاتە مەحکووم کردووە.

لە بەیاننامەدا باسی هێرشی ئێران و تورکیە بۆ سەر عێراق کراوە و لەلایەن ئەو بەرەیە ئیدانە کراوە. ئەو بەرەیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک حیزبی سوونەمەزهەبی عێراق.

لەو بەیانییەدا باس لەوە کراوە تورکیە و ئێران سەرەوەریی خاکی "عێراقـ"ـیان پێشێل کردووە و هەموو یاساکان شکاندووە.

بەرەی ڕزگاریخوازی عێراق باسی لەوە کردووە ئەو هێرشانە دەبێ لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان مەحکووم بکرێت و پێش بە هێرشەکانی ڕیژیمی ئێران بۆ سەر حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران ڕابگیرێت.