کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزب لە رێوڕەسمی \'\'خێوەتگەیی و دیدەوانی\'\'ی قوتابخانەی پێشەوا قازی محەممەد

21:30 - 1 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە قوتابییانی قوتابخانەی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری کۆیە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد نەزیف قادری\'\' ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە رێوڕەسمێکی \'\'خێوەتگەیی و دیدەوانی\'\'ی قوتابخانەی پێشەوا قازی محەممەدی کۆیە بەشداریی کرد.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان لەژیر دروشمی \'\'نیشتمانپەروەری، ژینگەپارێزی و بڕوا بەخۆبوون\'\' دەستی پێکرد.
پاش سوێندخواردنی قوتابییان قوتابخانەی پێشەوا قازی محەممەد، وتاری خوێندگەکە لەلایەن \'\'مامۆستا خەلیل حەمە نەزیف\'\' بەڕێوەبەری خوێندگەکەوە پێشکەش کرا.
ئەو چالاکییە کۆمەڵێک پێشبڕکێ و بڕگەی تایبەتی لەخۆ گرتبوو و هەتا ئێوارەی هەمان رۆژ درێژەی کێشا.