کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێكی حیزبی دێموكرات لە پرسەی "شێخ سەید جەمیل حوسێنی"دا

12:27 - 18 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە پرسەی "شێخ سەید جەمیل حوسێنی"دا کرد.

رۆژی سێشەممە، ١٧ی بانەمەڕ، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی "محەممەد نەزیف قادری"، جێگری دووەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی "شێخ سەید جەمیل حوسێنی"، لە هەولێردا کرد.

ناوبراو، كەسایەتیی ناسراوی ناوچەكانی سنە و دیواندەرە بوو و شاندی حیزب لەو ڕێگایەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی حیزبی دێموكراتیان بە بنەماڵەی ناوبراو گەیاند.

شاندی حیزب، لە لایەن "حاجی سەید مەهدی حوسێنی" کە جێگرەوەی "سەید جەمیل حوسێنی"یە، پێشوازییان لێکرا.