کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە بلژیک لە کۆنفڕانسی \'\'مافی کەمینەکانی ئوکراین\'\' لە پارلمانی ئورووپا

22:00 - 23 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە پەراوێزی کۆنفڕانسی \'\'مافی کەمینەکانی ئوکراین\'\' جەمیل فەتحی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندام پارلمان و کەسایەتیی ئورووپایی دیداری پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە مافی کەمینەکان لە ئوکراین لەلایەن رێکخراوی UNPOوە لە پارمانی ئورووپا بەڕێوەچوو.

8241.jpg


ئەو کۆنفڕانسە بە مەبەستی تاوتوێی بارودۆخی وڵاتی ئوکراین و مافی کەمینەکانی ئەو وڵاتە پێکهاتبوو.
لە پەراوێزی ئەو کۆنفڕانسەدا شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک، لەگەڵ \'\'لازلۆ توکیش\'\' ئەندام پارلمانی ئورووپا سەربە پارتی دێموکراتی مەسیحییەکان و هەروەها لەگەڵ \'\'دیرک رۆختووس\'\' پرۆفیسۆری زانکۆ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی \'\'یەکیەتیی نوێی فلامان\'\' کۆبووەوە.