کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی "حەمید دەروێشـ"ـ‌دا

10:27 - 13 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پرسەی "حەمید دەرویشـ"ـدا بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەر، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری"، بەرپرسی دەزگای گشتیی پەیوەندییەکان و جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتی، بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا "عەبدولحەمید حاجی دەروێش" لە شاری سلێمانی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەو پرسەیەدا، پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لێپرسراوی گشتییان بە بەرپرسان و ئەندامانی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کوردی سووریه ڕاگەیاند.

مامۆستا "عەبدولحەمید حاجی دەروێش"، سکرتێری گشتیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کوردی سووریە و یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی سیاسیی ناسراوی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا کە ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە شاری قامیشلۆ کۆچی دوایی کرد.