![](/weney-mallperr/10487.jpg)
کوردستان میدیا: بە بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی هولەند رێوڕەسمی رێزگرتن لە شەهیدانی شیمیاییبارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، ماڵی کورد لە شاری ئەیندهۆڤن بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڤەگەڕی شیمیاییبارانی شاری هەڵەبجە کۆڕێکی ماتەمینی رێک خست.
شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هولەند بە سەرپەرەستی رێبوار خەدیریپوور لەسەر بانگهێشتنی فەرمی بەشداری کۆرەکە بوون.
کۆڕەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاریی کوردستان و سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی هاری فان بۆمل وەک پارلەمانتار لە حیزبی سوسیالیستی هولەند وتەیەکی لەسەر شیمیاییبارانی هەلەبچە و ئەو ئەرکانەی کە دەبێت بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت پێشکەش کرد.
کۆڕەکە بە پێشکەش کردنی چەند شێعر و پەخشان و مووزیک و هەروەها شانۆیەکی بە هەست پاش سێ کاتژمێر کۆتایی پێهات.
ئاویەر.ت