کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە بەرنامەی ساڵانەی UNPO

13:02 - 11 سەرماوەز 2712

کورستان میدیا: بەرنامەی ساڵانەی لاوانی UNPO پاش پێنج رۆژ کاری بەردەوام و بەڕێوە بردنی چەندین سمینار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی پارڵمانی ئێستلاند، کۆتایی پێ هات.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هیوا عەبدیل‌زادە له بەرنامەی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوەکان و نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان بۆ لاوان کە ئەمساڵ لە وڵاتی ئێستلاند بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
پێگەیاندنی لاوان و خەباتی ناتوندتیژ لە رێگای چالاکیی ئاشتیخوازانە بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکان بەرنامەی ئەمساڵی لاوان UNPO بوو کە بە بەشداریی ٢٠ رێکخراو و نەتەوە لە وڵاتی ئێستلاند بەڕێوە چوو.
لەو بەرنامەیەدا مارینۆ بوس داچین سکرتێری گشتیی رێکخراوی UNPO و چەندین ئەندام پارلمانی ئێستلاند تێیدا بەشدار بوون.
لە ماوەی ئەو ٥ رۆژەدا پسپۆڕانی مافی مرۆڤ و چالاکانی ئازادیخواز و چەندین ئەندام پارلمانی ئێستلاند، کۆمەڵە سمینارێکیان بەڕێوە برد.
ئێستلاند ساڵی ١٩٩١ لە دەسەڵاتی سۆڤیەت جیا بووە و سەربەخۆیی خۆی راگەیاند.