کوردستان میدیا: هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی مریەم قازیدا کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "محەممەدساڵح قادری" نوێنەری حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر؛ بەشداریان لە پرسەی خاتوو "مریەم قازی" كەسایەتی ناسراوی بنەماڵەی قازی، نووسەر و چالاكڤانی بواری كۆمەڵایەتی، ئەدەب دۆست و چیرۆکنووس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد.
ئەو پرسەیە لە بارەگای یەكیەتیی نووسەرانی كورد لە شاری هەولێر بە بەشداری كۆمەڵێک نووسەر، كەسایەتی ئەكادیمی، نیشتمانپەروەر و ئەندامانی بنەماڵەی قازییەكان بەڕێوە چوو.
لەو پرسەیەدا، "محەممەدساڵح قادری"نوێنەری حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر بەو بۆنەیەوە پرسە و هاوخەمی حیزبی دێموكرات و "مستەفا هیجری" لێپرسروای گشتیی حیزبی دێموكراتی به بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مریەم قازی گەیاند و لە لایەن كەسوكار و بنەماڵەی ناوبراوەوە، بەگەرمی پێشوازیان لێ كرا.