کوردستان میدیا

شەممه 27ی بەفرانبار 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی شەهیدانی حیزبی دێموکرات ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

10:40 - 3 بەفرانبار 2720

بەشی شەهیدانی کومیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگاداری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، کادر و  پێشمەرگە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە بەشی شەهیدان، پێشانگای وێنەی شەهیدانی نۆژەن کردووەتەوە و شوێنێکی تایبەتیشی بۆ پاراستنی کەلوپەلی شەهیدان تەرخان کردووە، هەر بۆیە لەم سۆنگەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە هەر کەسێک یادگارییەکی شەهیدی لایە بینێرێت بۆ بەشی شەهیدانی حیزب  بۆ ئەوەی لەم شوێنە تایبەتە بپارێزرێت.

له‌گەڵ ڕێزماندا

کومیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

بەشی شەهیدان  009647508862065