![](/weney-mallperr/2870.jpg)
کوردستان میدیا: لە سەدا ٣٠ی نەخۆشەکانی ئێران توانای تێچووی دەوا و دەرمانیان نییە و ئەوەش زیاتر نەخۆشەکانی مێشک و دەمار دەگرێتەوە.
لێپرسراوێک لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران رایگەیاند، لە سەدا ٣٠ی نەخۆشە تایبەتەکانی وەکوو مێشک و دەمار لەگەڵ کێشەی کڕینی دەرمان بەرەوڕوو بوونەتەوە.
مازیار ئازەر، وتی: ئەگەر پێشتر تێچووی نەشتەرگەریی نەخۆشێک ١٠٠ هەزار تمەن بوو، هەنووکە بۆتە ١ میلیۆن تمەن و هاوکاتیش نرخی دەوا و دەرمانیش رووی لە زیاد بوون کردووە.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: لە حاڵی ئیستادا کرێکارێک داهاتی مانگانەکەی ٤٠٠ هەزار تمەنه و ئەو بڕه پارەیە وەڵامدەری نەخۆشی و کڕینی دەوا و دەرمانهکان نییە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماوەیەک لەمەوبەر حوسێنعەلی شەهریاری، بەرپرسی کومیسیۆنی دەرمان و تەندروستیی مەجلیسی رێژیمی ئێران، وێڕای هوشداری دان بە سەرکۆماری ئێران لەمەڕ کەمیی دەرمان وتبووی: ئەمڕۆ نرخی دەرمان و کەرەسە پزیشکییەکان زیاتر لە ٢٠٠% زیادی کردووە.
هەنووکە ئێران لە بواری دابین کردنی دەرمانەکانی شێرپەنجە و کەرەسە پزیشکییەکانی نەشتەرگەریی دڵ و تەنانەت بەرهەمهێنانی دەرزیی ئانفلۆانزا لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوویه.