کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی قەڵای مەریوان لە ئاگردا سووتا

12:49 - 9 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، لەلایەن کەسانی دژە ژینگە و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمەوە ئاگر بەر درایە دارستانەکانی قەڵای مەریوان لە پشت ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو شارە و زیانێکی زۆر وەبەر ژینگەی ئەو دارستانە کەوتووە.

ئەنجومەنی "سەوزی چیا" ڕایگەیاندووە کە ئاگرەکە لەلایەن ئەو ئەنجومەنە و ژینگەپارێزانی مەریوانەوە کۆنترۆڵ کراوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕێژیم بە مەبەستی جیاواز ئاگر دەدرێن و لەنێو دەبرێن.