
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شەوی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بەشێک لە تونێلی ڕێگای قەتاری شاریی "کرماشان" لە قووڵایی ٢٩ میتری و لەلای مزگەوتی "جامیع" کە لە حاڵی دروستکردندا بوو تووشی داڕمان بووە و بە هۆیەوە ترافیکێک لە شار دروست بووە و هاتوچۆ ئەستەم بووەتەوە.
لەو پەیوەندییەدا "مەهدی غوڵامڕەزایی" جێگری ڕێکخراوی هاتوچۆی ڕێگای قەتار لە "کرماشان" وتوویەتی کە ئەو تونێلە هەروا لە حاڵی داتەپین و ڕووخاندایە و دوو ساڵ پێشیش کاتی هەڵکەندنی ئەو تونێلە هەمان شت ڕووی داوە.
بەرپرسانی ڕێژیم سەبارەت بە بنەما زانستییەکانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان زۆر کەمتەرخەمن و بەشێکی زۆر لەو بڕە پارەیەی کە بۆ جیبەجێکردنی پرۆژەکە دابین دەکرێت و دەخرێتە بەردەستیان، دەیدزن.