
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان کۆمەڵێک لە مامۆستایان، جێگر و بەرپرسانی قوتابخانەکانی سەقز سەر بە پارێزگای سنە، بانگهێشتی ئیدارەی حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لەو شارە کران و هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە مانگرتنی مامۆستایاندا بەشداری نەکەن.
بانگهێشتکراوان زۆر بە توندی وڵامیان داونەتەوە و وتوویانە: "هەتا ئەو کاتەی کە ماف و داخوازییەکانمان بۆ دابین نەکەن لە مانگرتن بەردەوام دەبین و لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەشداری دەکەین".
ماوەیەکی زۆرە مامۆستایان لە کوردستان و ئێران بە شێوەی سەرتاسەری سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی تەرحی پلەبەندی و تەرحی یەکدەستکردنی مووچەکانیان لەلایەن ڕێژیمەوە، ناڕەزایەتی دەردەبڕن.