کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەلووچستان/ هاتنی لافاو کێشەی بۆ زۆربەی گوندەکانی ئەو پارێزگایە دروست کردووە

13:02 - 5 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١، بە هۆی ڕووخانی لافاوگری دروستکراو لە نزیک گوندی "عەورەکی"، مەترسی لەسەر ئەو گوندە و گوندەکانی ناوچەی چابەهار لە پارێزگای بەلووچستان دروست بووە.

ئەو لافاوگرە بەهۆی زۆریی بارینی باران و کۆبوونەوەی ئاوی لەڕادەبەدەر ڕووخاوە.

دانیشتووانی گوندی عەورەکی و گوندەکانی ناوچەکە ڕەخنەیان لە کارەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕیژیم گرتووە و وتوویانە کە بوونی ئەو لافاوگرە جگە لە مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵک، هیچ قازانجێکی دیکەی نییە.

چەند ساڵێکە هاتنی لافاو لەو ناوچەیە، کێشەی بۆ خەڵکی گوندی "عەورەکی" و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە دروست کردووە و زیانێکی زۆریی مادی بە خەڵک گەیشتووە.