کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەنداوی "ژاوە" ژینگە بەرەو لەنێوچوون دەبات

11:57 - 21 بەفرانبار 2720

بەنداوی "ژاوە" لە سنە کە بڕیارە ئاوگیری بکرێت، خەڵک بەنیسبەت ئاوگیریی تەواوی ئەو بەنداوە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە و دەڵێن ئەو ئاوگیرییە خەسارێکی گەورە بە ژنیگە دەگەیەنێت.

خەڵک باس لەوە دەکەن کە سەرچاوەی ئەو ئاوانەی کە دەڕژێنە نێو ئەو بەنداوە زۆر پیسن و بۆنی دێت و ئەگەر ئەو بەنداوە ئاوگیری بکرێت دەبێتە سەرچاوەی پیسی و بۆنگەنیو.

لە ئێستاشدا کە بەشێکی زۆر لە وەرزێڕان و باخداران بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانیان کەڵک لەو زێرئاوانە کە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە بۆ بەرهەمەکانیان کەڵکی لێوەر دەگرن؛ دەبنە هۆکاری ژەهراویبوونی بەرهەمەکان.

هاووڵاتییان دەڵێن ئەگەر ئەو بەنداوە ئاوگیری بکرێت بەهۆی گلدانەوەی ئاوەکە ئەو بەنداوە دەبێتە سەرچاوەی بۆنی پیس و گوندەکانی دورووبەری ئەو بەنداوە دەبێ چۆڵ بکرێن.