![](/content/upload/1/news/55042_w920.jpg)
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ "بەنی گانتز" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕێژیمی ئێرانی وەک کێشەیەکی جیهانی وەسف کرد و وتی: توانایی پێویستمان هەیە کە هێرش بکەینە سەر بنکە و چالاکییە ناوکییەکانی ئێران و ڕێگە نەدەین لەوە زیاتر پێشکەوتوویی هەبێت.
"گانتز" هەروەها وتی کە ئێران تەنیا بۆ ئیسرائیل کێشە نییە و سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ٢٠١٥ی ڤییەن بۆ ڕاگرتنی چالاکیی ناوکیی ڕێژیم هۆشداری بە دەوڵەتی بایدن دا و وتی ئەو ڕێککەوتنە تەنیا تاکتیکێکە بۆ وەدواخەستنەوەی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەو ڕێککەوتنەی بە شتێکی خراپ ناو برد و جەختی کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنە توانایی ئەوە بە ڕێژیم دەدات کە لە بواری ئابوورییەوە خۆی بەهێز بکات و لە کۆتاییدا دەستپێکردنەوەی چالاکیی ناوکیی خۆی بە فەرمی بناسێنێت.