کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی شایی و هەڵپەڕکێ هەڕەشە لە کچانی بەسکتباڵیستی پارێزگای سنە کراوە

12:44 - 7 بانەمەڕ 2722

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە شایی و هەڵپەڕکێی گرووپی کچانی بەسکتباڵیستی "شەیدا"ی پارێزگای "سنە" بەهۆی بردنەوەیان لە یارییەکاندا، بەرپرسانی پەیوەندییداری ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیان لەو كچانە کردووە کە ئەو ڤیدیۆیە لەسەر لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بسڕنەوە.

کەسانێک لەلایەن حیراسەتی پارێزگاری و ئیدارەی گشتیی وەرزشی پارێزگای "سنە" پەیوەندیی بە ئەو کچە وەرزشوانانەوە کردووە و داوایان لێ کردوون کە ئەو ڤیدیۆگەلە بسڕنەوە.

ئەو کچە وەرزشوانانە لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانە خۆڕاگرییان کردووە و وڵامیان نەداونەتەوە.