![](/weney-mallperr/3214.jpg)
کوردستان میدیا: پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا چەندین کانگای بەردی جوانکاریی تێدا هەڵکەوتووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارگەی بەرهەمهێنان ئەو بەردانە رەوانەی شارەکانی دیکە دەکرێن.
لەحاڵێکدا کە بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە دەستکورت و هەژارن و بەهۆی نەبوونییەوە روویان کردۆتە پیشە ناتەندروستەکان و ناوەندە پێوەندیدارەکان لە باتی ئەوەی داهاتی کانگا و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا خەرجی خزمەتگوزاریی هاووڵاتییان بکەن، بە شێوەیەکی نابەرپرسیانە ئەو داهاتە رەوانەی شوێنەکانی دیکە دەکەن.
کانگای بەردی شنگ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا یەک لەو شوێنانە کە ئەگەر بێت لە ناو ئەو پارێزگایەدا بەرهەم بهێنرێت، داهاتێکی بەرچاوی بۆ هاووڵاتییان لێدەکەوێتەوە.
ئەو بەردانە دوای ئەوەی کە بەدەستی کرێکاران دەردهێنرێن بە مەبەستی رێکوپێک کردن رەوانەی شارەکانی دیکەی ئێران دەکرێن.
هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان ئەگەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بەرد لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بوونی هەبا، خەڵکێکی زۆر لەوێدا سەرقاڵی کار کردن دەبوون.