
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، قەتارێک کە لە شاری مەشهەد بەرەو شاری "یەزد" چووە، لە پەنجا کیلۆمیتریی شاری "تێبس" لە ڕێگای ئاسنیی خۆی لای داوە و نزیک بە ١٧ سەرنشینی قەتارەکە گیانیان لەدەست داوە و ٥٠ کەسیش بریندار بوونە.
دۆخی کۆمەڵێک لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
ئەو ڕووداوە بەهۆی بەریەککەوتنی قەتارەکە لەگەڵ "بێڵـ"ـێکی مێکانیکی کە لە قەراخ ڕێگا ئاسنییەکە ڕاگیرابوو، ڕووی داوە.
قەتارەکە ٧ واگۆنی هەبووە و سەرجەم ٣٤٨ سەرنشینی هەبووە کە تا ئێستا ١٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
ئاماری کوژراو و برینداربووەکان لە زیادبووندایە.