کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی پیسیی ئاوی سنه کەمپەینێک لەلایەن خەڵكەوە پێک هات

11:53 - 23 خەزەڵوەر 2720

بەهۆی ئەوەی کە ئاوی خواردنەوەی سنە پیسە و کێشەکەش لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە چارەسەر ناکرێت، خەڵک کەمپەینێکیان پێک هێناوە.

لە سنە کەمپەینێک لەژێر ناوی "کەمپەینی داواکاری بۆ ئاوی خواردنەوەی باش بۆ خەڵکی سنە" پێک هاتووە و خەڵک داواکارییەکانیان لەو کەمپەینە خستووەتە ڕوو.

لە  ڕاپرسییەکدا کە لەو کەمپەینە دانراوە، لە کۆی ٧ هەزار و ٦٦١ کەس، ٩٣ لەسەدی خەڵک دەنگیان بەوە داوە کە ئاوی سنە بۆ خواردنەوە نابێت.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، جێگای سەرسووڕمانە کە کاربەدەستان ئەوەندە بێخیاڵن کە تەنانەت قسەیەکیش ناکەن.

ماوەیەکی زۆرە کە ئاوی خواردنەوەی سنە بۆن و ڕەنگێکی ناخۆشی هەیە و خەڵکی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیم بەڵێنیگەلێکی زۆری لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا دابوو، بەڵام هەتاکوو ئێستاش هیچ هەوڵێکی کردەیی ئەنجام نەدراوە.