کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ پێنج یارایزانی بالە لە ڕێگای کۆیە -هەولێر گیانیان لەدەست دا

11:40 - 11 خاکەلێوه 2722

 لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای نێوان کۆیە- هەولێر چوار یاریزانی بالە گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسیش بریندار بوون کە یەکێک لەو دوو کەسە بریندارەی دیکەش گیانی لەدەست دا.

تۆڕی میدیایی ڕووداو لە زاری بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بڵاوی کردووەتەوە: "ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٧ و نیوی ئێوارە ڕوویداوە، ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەست داوە یاریزانی تۆپی بالە بوون و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەولێر تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، ئەو یاریزانە گیانلەدەستداوانە هەر پێنجیان یاریزانی بالە بوون، بە ناوی بنەسڵاوە چوون بۆ بەشداری لە یاریی پێشکۆتایی، کە ژمارەیان نزیکەی ١٢ یاریزان بووە بەرەو کۆیە بەڕێکەوتوون، بەڵام لە نزیک گوندی گۆمەتاڵ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ هاتبوون.

شوناسی ئەو پێنج یاریزانە بە ناوەکانی موسلیم موحسین عوسمان تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی پردێ، عەبدوڵڵا سەباح حاسی تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر، محمد کەماڵ جەلال تەمەن ٢٢ ساڵ خوێندکاری زانکۆ لە کۆلێژی وەرزش دانیشتووی پردێ، بەلێن ئازاد تەمەن ١٨ ساڵ دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، ئاودێر محمد ئەبوو زێد تەمەن ٢٣ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی قوشەتەپە لە شاری هەولێر، ڕاگەیەندراوە.