کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کۆرۆنا بێکاری لە ئێران زیاتر پەرەی سەندووە

17:47 - 7 خەزەڵوەر 2720

سەرەڕای گرانی و بارودۆخی دژواری ئابووری لە ئێران زیادبوونی بێکاری لە دوای هاتنی کۆرۆنا ژیانی لە خەڵک ئەستەمتر کردووە.

کۆرۆنا کاریگەری لە سەرهۆتێلدارانیش داناوە و ٣٠ لەسەدی بەشی هۆتێلەکان لە بەر نەبوونی گەشتیار داخراون.

  ٢.٣لەسەدی ئەو کەسانەی لە هۆتێلەکان کاریان دەکرد ئێستا بێکار بوونه و ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی قەرەبووی بێکاری ئەوانی نەکردووەتەوە.

بەهۆی کۆرۆناوە زیانی ماڵیی گەورە بەر خاوەن هۆتێلەکان کەوتووە و تەنانەت ناتوانن پارەی ئاو و کارەبا بدەن.

وێڕای ئەوەیکە ناوەندە پەیوەندییدارەکانی ڕێژیمی ئێران، هیچ کات لە هیچ بوارێکەوە و بەتایبەتی بواری ئامار، ڕێژەیەکی دروست و زانیارییەکی ڕێکوپێک بڵاو ناکەنەوە، ڕێژەی بێکاریی لە ئێراندا زیاتر لە ۷۰ لە سەدە.