کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ژینگەی مەهاباد بەرەوە لەنێوچوون دەڕوات

17:09 - 10 خەرمانان 2721

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە هاووڵاتییان لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد لە نزیک گوندی ''خوڕخوڕە و گەروس'' لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردووەتەوە ژینگەی ئەو ناوچەیە بەرەو لەنێوچوون دەڕوات.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دارستانەکانی قەراخ ڕووباری "خوڕخورە" کە پەناگەی ئاژەڵان و هەروەها دیمەنێکی جوانی بە ناوچەیە بەخشی بوو، لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران بە تەواوی وێران کراوە.

هاووڵاتییەک لەو گرتە ڤیدیویەدا باس لەوە دەکات کە هیچ ناوندێک لەبەرامبەر ئەو کارەساتە خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.

هەروەها ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ، دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ''شامی شاروێران'' سەر بە شاری مەهاباد لەوەڕگە و ژینگەی ئەو ناوچەیان ئاگر تێبەردا  کە بە دەیان هێکتار لە زەوییەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگەردا سووتان.

پێشتریش لەو ناوچەیە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران بەهۆی تەقاندنەوەی کانگا لە نزیک تاڵاوی ''کانی بەرازان'' خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ئەو شوێنە گەیاندووبوو.