کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم، ئەگەری هەیە پردی "کۆستە"ی بۆکان بڕووخێت

12:07 - 13 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەهۆی کەمەترخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیداریی ڕێژیم، پردی "کۆستە"ی شاری "بۆکان" سەر بە پارێزگای "ورمێ"، خەریکە بڕووخێت.

خەڵک باس لەوە دەکەن کە ئەگەر بە زوویی ئەو پردە نۆژەن نەکرێتەوە، ڕووداوێکی دڵتەزێنی وەکوو داڕمانی "مێترۆپۆلـ"ـی ئابادنی لێ دەکەوێتەوە.

پردی "کۆستە" پردی پەیوەندییە و هاتووچۆیەکی زۆری بەسەردا دەکرێت.