کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی گرانیی گۆشتی مریشک فرۆشتنی ئەو بەرهەمە بۆ یەک لەسەر سێ دابەزیوە

12:52 - 30 بانەمەڕ 2722

"محەممەد یووسفی" سەرۆکی یەکیەتیی مریشک و ماسی فرۆشان وتوویەتی: "ماوەی یەک حەوتوویە کە لە سڕینەوەی یارانەی مریشک تێدەپەرێ کەچی هەر لەو ماوە کورتەدا فرۆشتنی ئەو بەرهەمە لە فرۆشگاکان بۆ یەک لەسەر سێ دابەزیوە".

"یووسفی" باسی لەوە کردووە ئەگەر بارودۆخ بەو شێوەیە بڕواتە پێش زۆرێک لە یەکە بچووکەکانی پڕۆتێئین و تەنانەت بەشێک لە یەکە بچووکەکانی بەرهەمهێنانیش بە هۆکاری هەڵکشانی نرخی خۆراکی پەلەوەر دادەخرێن.

پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێژیمی ئێران نرخی کیلۆیەک مریشکی لە ٣١ هەزار بۆ ٦٠ هەزار بەرز کردەوە و دوای ئەو بابەتە کڕینی ئەو بەرهەمە لەلایەن خەڵک بەخێرایی دابەزی بەشێوەیەک فرۆشایاران ناچار بوون بۆ ئەوەی مریشکەکان ماوەیان بەسەر نەچێت نرخەکانیان دابەزێنن.

لە دوای هەڵکشانی نرخی مریشک لەلایەن ڕێژیمەوە کەمپەینی خەڵکیی دژی ئەو بڕیارە لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی مریشک نەکڕن تاکو نرخەکان دابەزێنن.