کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی گرانی "ماکارۆنی" خەریکە لەسەر سفرەی ماڵەکان دەسڕدرێتەوە

13:53 - 7 بانەمەڕ 2722

بەهۆی گرانیی لەڕادەبەدەر، نرخی خواردنەکان زیادی کردووە و دەستخستن و دابینبوونی زۆربەی خواردنەکان بۆ خەڵک ئەستەم بووەتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاردسازان لەسەر گرانبوونی لە پڕتاوی ئارد ڕەخنەی لە وەزیری جیهاد گرتووە لەبابەت نەبوونی گەڵاڵەی تایبەت و گوێ پێنەدانی پێویست بە کێشەکە.

لە ئێستادا هەر کیلۆیەک ماکارۆنی لە بازاڕەکاندا بە ٢١ هەزار و ٩٠٠ تمەن دەفرۆشرێت.

لە ئێستادا ماکارۆنی بە هەموو جۆرەکانیەوە لە بازاڕەکاندا لە ٨ هەزارەوە تا ٢١ هەزار دەفرۆشرێت.

کەمی و نەبوونی ئارد کێشەی بۆ بەرهەمهێنانی زۆرێک لە خواردنە پێویستەکانی خەڵک لە  بازاڕدا دروست کردووە و بەهۆی گرانییەوە توانایی خەڵک بۆ کڕینی زۆربەی خواردنەکان کەم بووەتەوە.