کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەپێی بودجەی ١٤٠١، پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کەمترین پشک لە بودجەیان بەردەکەوێت

18:05 - 23 سەرماوەز 2721

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "تیجارت نیوز"، بودجەی هەر یەک لە پارێزگاکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پرۆژەیاسای ساڵی ١٤٠١دا دیاری کراوە و پارێزگاکانی کوردستان وەک هەمیشە پشتگوێ خراون و کەمترین پشکیان بەردەکەوێت.

بەپێی ئەو دابەشکارییە، پارێزگاکانی "تاران، یەزد و بووشێهر" زۆرترین پشکیان لە بودجەی ١٤٠١دا بەردەکەوێت و پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پارێزگاکانی "بەلووچستان، گوڵستان، قەزوین و ئەردەبێڵ" کەمترین پشکیان بەردەکەوێت.

ئەگەر پشکی بودجەی هەر پارێزگایەک بەسەر ڕێژەی حەشیمەتی پارێزگاکەدا دابەش بکەین، "سەرانەی بودجەی پارێزگایی هەر تاکێک" بەدەست دێت.