![](/content/upload/1/news/50144_w920.jpg)
لێکۆڵێنەوەکانی نوێی ئاژانسی نێونەتەوەیی پیشان دەدات کە بە سەرنجدان بە ڕێژەی پیتاندنی ئورانیۆم کە ڕێژیمی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوودا بەرهەمی هێناوە، ئێران دەتوانێت هەتا مانگێکی دیکە دەستی بە ڕێژەیەکی زۆر لە سوتەمەنیی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی ڕابگات.
دامەزراوەی زانست و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی پاش تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ئاژانسی وەزەی ناوکی بەو ئاکامە گەیشتووە کە پاش ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکی چڕدا ئورانیۆمی بە خەستیی ٦٠ لەسەدی پیتاندووەتەوە، ئێران لە دۆخێک کەوتووە کە بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنیی کڵاوەیەکی ناوکی، مانگێکی کات پێویستە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەتوانێت سوتەمەنیی پێویست بۆ چەکی ناوکی لە کەمتر لە سێ مانگ و بۆ چەکی ناوکیی سێهەم لە کەمتر لە ٥ مانگ بەرهەم بێنێت.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە جگە لە دەسپێڕاگەیشتن بە سوتەمەنیی پێویست، دروستکردنی کڵاوەیەکی ناوکی، کاتێکی زۆرتری پێویستە.