![](/weney-mallperr/11753.jpg)
کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی ئەندامانی فەرمی و ئەندامانی کۆنگرەی سێهەمی یەکیەتیی ژنان و هەروەها میوانان، لە بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتییە لە شاری کۆیە بەڕیوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بۆ کردنەوەی کۆنگرەی سێهەمی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەم رێوڕەسمە بە بەشداریی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان له‌لایه‌ن بەرێوه‌به‌ری ئەم رێوڕەسمە و به‌ناوی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی سێهەمی یه‌کیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەخێرهاتنی بەشداربوان کرا.
دواتر، په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره له‌له‌یه‌ن هێرۆ جه‌ڵدیانی جێگرى سكرتێری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەدا، په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن ته‌یموور مستهفاییـەوە پێشکەش کرا.
کۆڕی موزیکی حیزب لە درێژەی رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی سێهەمی یەکیەتیی ژناندا بە پێشکەشکردنی سروودێکی شۆڕشگێڕانە له ژێر ناوی هزری ئازادی رێوڕەسمەکەی رازاندەوە.
بەشی دواتری ئەم رێوڕەسمە بۆ پێشکه‌شکردنی په‌یامی نه‌سرین قاسملوو له‌لایه‌ن خاتوو که‌ژاڵ نهقشبهندیـەوە تەرخان کرابوو.
پاشان په‌یامی ته‌شکیلاتی نهێنیی ئورمیە به نوێنه‌رایه‌تی ته‌شکیلاتی ناوخۆی یه‌کیه‌تیی ژنانەوە له‌لایه‌ن که‌نێره مێهفهرـەوە خوێندرایەوە.
دواتر، به بۆنەی کردنەوەی کۆنگرەی یەکیەتیی ژنانەوە، جه‌بار ئه‌حمه‌د په‌خشانێکی پێشکەش کرد.
پاشان، پەیامی تەشکیلاتی مەهاباد، لەلایەن گۆڵباخ مورادیـەوە خوێندرایەوە.
پێشکه‌شکردنی له‌وحی رێزلێنان به ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌ریی پێشووی یەکیەتیی ژنان به ناوه‌کانی زيبا ساڵحى، فاتمه پیرۆزی، نافێعه ره‌حیمی، جه‌میله مۆحسینه، شاناز سەلیمی، ئاڵتوون سه‌داقه‌ت، نیشتمان رۆحانی له‌لایه‌ن ئیلهام چاییچی، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەی پێک هێنابوو.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، ئاماژه به ناوی ئه‌و په‌یامانه که له بۆ سێهەمین کۆنگرەی یەکیەتیی ژنان نێرداون، کرا.
رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی سێهەمی یەکیەتیی ژنان بە پێشکه‌شکردنی راپۆرتی کار و چالاکیی ئەو یەکیەتییە لە نێوان کۆنگرەی دووهەم بۆ سێهەمدا، به شێوه‌ی فیلمی دێکۆمێنتاری و پێشکەشکردنی چەند وتەیەک لەلایەن رووناک فەتحی، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی ٣ی یەکیەتیی ژنانەوە، کۆتایی پێهات.