کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێك لە وڵاتی سوید لە لایەن یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتەوە

19:23 - 13 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شاری ئێسكلیستوونا سمینارێكیان بۆ مەلا مەجید پالانی مامۆستای ئایینی، بەهار وەزیری پارێزەر و كوردۆ باكسی رۆژنامەوان پێك هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتای سمینارەكە بە راگرتنی خۆلەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد و پاشان ئاوارە جەلالی بەرپرسی گشتی یەكیەتیی ژنان لە وڵاتی سوید چەند روون كردنەوەیەكی لەپێوەندیی بابەتەكانی سمینارەكە بەبەشداران دا.

خاتوو هادیە حەمەدیش بابەتێكی سەبارەت بە تۆندوتیژی دژی ژنان پێشكەش كرد.
پاشان مەلا مەجید پالانی بابەتی باسەكەی كە سەبارەت بە ژن لە ئایینی ئێسلام و كاریگەری ئایین و كلتوور لە سەر مەسەلەی ژن و كێشەكانی ژنان بوو باس كرد .

2932.jpg


دواتریش بەهار وەزیری سەبارەت بە كێشەی ژنان لە وڵاتی سوئێد و لە كوردستان و هۆكاری زیاد بوونی رێژەی جیابوونەوەی ژنان و كاریگەری جیابوونەوە لە سەر منداڵەكانیان هاتە دوان.
لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا كوردۆ باكسی لەپێوەندیی رۆڵی راگەیاندن و كاریگەری لە سەر مەسەلەی ژن قسەی كرد.