کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکارهێنانی ئەلکولی ساختە لە ئێران ٦٠٠ کەسی کردووەتە قوربانی

18:28 - 19 خاکەلێوه 2720

لە ئێران بەهۆی خواردنەوەی ئەلکولی ساختە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، ''غوڵام‌ حوسێن ئیسماعیلی''، وتەبێژی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران، ڕێژەی قوربانییانی بەهۆی خواردنەوەی ئەلکولی ساختەوە، زیاتر لە ٦٠٠ کەس ڕاگەیاند.

بەپێی قسەکانی ناوبراو، ٣ هەزار کەسیش ژەهراوی بوونە.

لە ئێران دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە گوایە خواردنەوە ئەلکولییەکان پێش لە تووشبوون به کۆرۆنا دەگرێت؛ بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە خواردنەوەی ئەلکولی ساختە گیانیان لەدەست دا.

ڕێژیمی ئێران لە هەر بوارێکدا لە بڵاوکردنەوەی ئاماری ڕاست خۆ دەبوێرێت، بۆیە ئاماری گیانلەدەستداوان بە  ئەلکولی ساخته زۆر لەوە زیاترە کە بڵاو دەکرێتەوە.