کوردستان میدیا: کاربەدەستانی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی جی٧، لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەیاندا لە ویلایەتی بایرنی ئاڵمان، لە رێژیمی ئێران داوایان کردووە کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بکات.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کاربەدەستانی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی جی ٧، لە بەیاننامەی کۆتایی دوایین دانیشتنی خۆیاندا جەختییان کردووەتەوە کە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ رێژیمی ئێران دەبێ جیهان دڵنیا بکاتەوە کە رێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی راناگات.
هەر لەم پەیوەندییەدا، بێنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیری ئیسرائیل، رایگەیاندووە: کاربەدەستانی وڵاتانی عەرەبیش لەگەڵ ئەو هاوڕان کە رێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ رێژیمی ئێران، پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی تاران بە بۆمبی ناوەکی ناگرێت.
سەرۆکوەزیری ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە ناوەکی بوونی ئێران، دەبێتە هۆی ناوەکی بوونی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
باراک ئوبامایش ماوەیەک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەرانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە رایگەیاندبوو کە لە ئەگەری کەوتنە مەترسییەوەی ئەمنییەتی ئەوانەوە، دەوڵەتی ئامریکا، نیزامیبوون بە دژی رێژیمی ئێران هەڵدەبژێرێت.