کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی حەماسەی قەرەسەقەل چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

12:03 - 26 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: لە ساڵڕۆژی حەماسەی قەرەسەقەلدا، ڕێبوران و قوتابیانی پێشەوا، لە شوێنی ئەو حەماسەیەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی حەماسەی قەرەسەقەل سەر بە شاری شنۆ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و  پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

لەو چالاکییەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات بەڵێنیان نوێ کردەوە، کە درێژەدەری ڕێگای پڕ سەرەوەریی شەهیدان دەبن و هەتا گەیشتن بە ئامانج درێژە بە خەبات دەدەن.

لە ساڵی ٩٥دا، تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، لە گوندی قەرەسەقەل لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەر و تێرۆریستی ئێران تووشی شەڕ بوون، کە لەو شەڕەدا پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات قارەمانەتییەکی بێوێنەیان خولقاند.