
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاتنی ساڵی نوێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە ژاوەرۆی سنە لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا، تراکت و پۆستێری تایبەت بە شەهیدانیان بڵاو کردووەتەوە و پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.
لە چالاکیانەدا، وێنەی ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملوو و و شەهید "مەهدی تەوریوەری"ـیان بڵاو کردووەتەوە.
هاوکات لەو چالاکیانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت پێشوازیان لە هاتنی سەری ساڵی نوێ کردووە و پیرۆزباییان لە خەڵکی کوردستان کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییانەدا، پوستێرگەلێک بە دروشمی "یەکڕیزی و هاوکاریمان ڕەمزی سەرکەوتنمانە" پیرۆزبایی نەورۆزی کوردەواریان کرد.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی نەورۆز و کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک بەردەوام چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.