کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە سروودی ''ئەی شەهیدان'' یادی شەهید حەیدەر قوربانی بەرز ڕاگیرا

18:10 - 7 رێبەندان 2721

دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە شەهیدکرانی ''حەیدەر قوربانی'' زیندانیی سیاسیی کورد، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە خوێندنی سروودی ''ئەی شەهیدان'' یادی ئەو شەهیدە بەرز ڕاگیرا.

ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان لەلایەن بنەماڵە و خەڵکی نیشتمانپەروەر لە شاری کامێران دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ بەسەر ئێعدامی شەهید ''حەیدەر قوربانی'' بە وتنەوەی سروودی ئەی شەهیدان یادی ئەو نەمرەیان بەرز ڕاگرت. 

شەهید "حەیدەر قوربانی" کوڕی شەهید "عەلی قوربانی" لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥دا بە تاوانی ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەشداریی لە بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان دوای ماوەی ٥ ساڵ دەسبەسەربوون لە بەندیخانەدا وێڕای ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر کە لە هەموو مافێکی خۆی وەکوو بەندکراوێکی سیاسی بێبەش کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدام کرا.