کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە هاوردەکردنی ''تەگەر'' لە چینەوە، تەگەرەکانی ئێران بەسەر دەستی فرۆشیارانەوە ماوەتەوە

11:57 - 24 خەرمانان 2720

بەهۆی هاوردەکردنی تەگەر لە چینەوە بۆ ئێران، تەگەرە دروستکراوەکانی ئێران لە بازاڕەکانی ئێراندا ماونەتەوە و بەفرۆش ناگەن.

''مستەفا تەنها'' بەرپرسی یەکیەتیی فرۆشیارانی تەگەر باسی لەوە کردووە کە هاوردەکردنی تەگەر لە چینەوە، بازاڕەکانی پڕ کردووە و چوونکە هەرزانە خەڵک ڕووی لە کڕینی ئەو تەگەرانە کردووە و ئەو تەگەرانەی کە مارکی ئێرانیان پێوەیە بەسەر دەستی فرۆشیاراندا ماوەتەوە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە یەکە سێنفییەکان لە ساڵی ٩٧ و ٩٨دا  ئەو تەگەرانەی کە بە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی کڕدرابوون لە ئەنبارەکاندا ڕایانگرتن و هەتا ئێستا بڵاو نەکراونەتەوە و دواتر بە دراوی نیمایی تەگەر هاوردە کرا کە ئەویش لە بازاڕەکاندا پاشکۆ کران.