کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاران؛ پاسدارێکی سپای تێرۆریستی پاسداران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

19:09 - 1 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١، پاسدارێکی سپای تێرۆریستی پاسداران بە ناوی "سەیاد خودایی (شکاری)" بە پێنج فیشەک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە کە وەکوو "مودافعی حەرەم" چەندین ساڵ لە سووریە، خزمەتی بە ئامانجە نگریسەکانی ڕێژیمی ئێران کردووە و دەستی لە کوشتنی دەیان و سەدان کەسی بێتاواندا هەبووە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ناوبراو لە شەقامی "موجاهدینـ"ـی تاران لە کاتێکدا کە دەیهەویست بگەڕێتەوە ماڵەکەی، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە پێنج فیشەک کوژرا.