کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاران: ئیسرائیل زیانی جیددیی بە ژێرخانەکانی لێکۆڵینەوەی ئێمە گەیاندووە

11:13 - 10 رەزبەر 2721

''سەعید خەتیب زادە'' وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە کە ئیسرائیل زیانی جیددیی بە ژێرخانە زانستییەکانی تاران گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلیی ''مەعاریو''، ''خەتیب زادە'' ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەزبەر لە دیدار لەگەڵ ڕۆژنامەوانان لە دانیشتنی ئاشتیی ''نۆرماندی'' لە فەرانسە جەختی کردەوە کە شەڕ لەگەڵ ئێران بە کردەوە دەستی پێ کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی، ئیسرائیل لە هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران پاشگەز دەبێتەوە، وتی: ''ئیسرائیل زیانی جیددیی بە ژێرخانە زانستییەکانی ئێمە گەیاندووە، ئەوان سەدان بۆمبی ناوکییان هەیە و ڕێککەوتنی پێشگرتن لە پەرەپێدانی چەکی ناوکیشی واژۆ نەکردووە".

بەرپرسانی ئیسرائیل بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ناوچەکە هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە و ڕیگا نادات کە ئەو ڕیژیمە بەرنامە ناوکییەکانی پەرە پێ بدات.