کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تانکرێکی هەڵگری سووتەمەنیی "مازووت" لە شارۆچکەی حوسێن‌ئاوا تەقییەوە

12:11 - 19 بەفرانبار 2721

تانکرێکی هەڵگری سووتەمەنیی "مازووت" لە شارۆچکەی حوسێن‌ئاوا لە ٤٠ بۆ ٤٥ کیلۆمیتریی شاری سنە تەقییەوە و زیانێکی زۆری مادی و گیانیی لێ کەوتەوە.

"جەلالی" کارگێڕی گشتیی "مانگی سوور"ی پارێزگای سنە وتی: "بەهۆی وەرگەڕان و تەقینەوەی تانکرێکی هەڵگری سووتەمەنیی مازووت لە حوسێن‌ئاوا، نزیک بە ٣٠ خانووبەرەی هاووڵاتییان تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە".

بەهۆی ئاگرەکەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەست داوە؛ تا ئێستا ٣٠ ماڵی هاووڵاتییان ئاگریان گرتووە و زیانیان پێ گەیشتووە و ٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە ڕوون نەبووەتەوە.