کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵانچییەکانی دارەکانی ڕووبەری چۆمی زەنگیاوێ ناکام مانەوە

12:06 - 18 بەفرانبار 2721

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەسانی نەناسراو هەوڵیان داوە دارەکانی ڕووبەری چۆمی "زەنگیاوێـ"ـی سەر بە شاری پیرانشار بەتاڵان ببەن کە لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە پێشیان پێ گیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی هەواڵ، سەرەڕای ئەوەیکە پێشتریش هۆشداریی بەو تاڵانچییانە دراوە کە دەست لە بەتاڵانبردن و تێکدانی ژینگەی کوردستان هەڵبگرن، بەڵام دووبارە ئەو هەوڵە نەشیاوەیان ئەنجام داوەتەوە.

هاووڵاتییان وتوویانە، چۆن ئەو کەسانە لە ڕووی ئاگاییەوە ئەو کارە ئەنجام دەدەن و ئامۆژگاری وەرناگرن، ناچارین بە شێوەیەکی تر هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەین.

ماوەیەکی زۆرە کەسانی هەلپەرست بە پشتیوانیی ڕێژیم دەستیان بە بڕینی دارە سروشتییەکانی ڕووبەری چۆم و جۆگەکانی کوردستان کردووە کە ناڕەزایەتیی بەشێک لە هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.