کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵاوی نێونەتەوەیی ''هشیلان'' لە کرماشان هەڕەشەی لەنێوچوونی لەسەرە

12:43 - 3 خەرمانان 2720

تاڵاوی نێونەتەوەیی ''هشیلان'' لە کرماشان کە پەناگە و ژینگەی زۆرێک لە گیانلەبەرانە، بەهۆی ئاوڕ لێ نەدانەوە و گرینگی نەدانی کاربەدەستانی ڕێژیم، مەترسیی لەنێوچوونی لەسەرە.

تاڵاوی ''هشیلان'' لە کرماشان کە ١١٠ دوورگە لەخۆ دەگرێت و پەناگەی جۆرەکانی جیاوازی گیا و گوڵ و گیانلەبەرانە و مەترسی لە نێوچوونی لەسەرە و هیچ ئاوڕێکی لێ نادریتەوە.

ڕژانی ئاوی پیسی ئاوەڕۆکانی شار، لێدانی چاڵاوی نایاسایی لە دەوروبەری ئەم تاڵاوە، ڕاوی لەڕادەبەدر، گۆڕینی ڕێرەوی ئاوەکان و هەروەها بەهۆی ئەوەی کە زەوییەکانی ئەم تاڵاوە کاری کشتوکاڵی تێدا دەکرێت، لەم هۆکارانەن کە ئەم تاڵاوە بەرەو لەنێوچوون دەبات.

تاڵاوی ''هشیلان'' لە کرماشان یەکێک لە گرینگترین تاڵاوەکان لە ئاستی ئێرانە، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم لە جێگای ئەوەی کە مەترسییەکان و هەوڵە تێکدەرانەکانی سەر ئەم تاڵاوە کەم بکەنەوە، دوعا دەکەن کە باران ببارێت هەتا ئەم تاڵاوە وشک نەبێت.

لە پارێزگای کرماشان زیاتر لە  ١١٠ سەراو، سارداو، تاڵاو و کانی بوونی هەیە، بەڵام بەهۆی ئاوڕ لێنەدانەوە و گرینگی پێ نەدانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ژینگەی کوردستان بەرەو لەنێوچوون دەڕوات.