کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵاوەکانی پارێزگای لوڕستان لە حاڵی وشکبوون دان

12:07 - 30 جۆزەردان 2722

سێ تاڵاوی "گۆری پیکە، گۆری بەلمەک و زەردابە" لە شاری "پۆلدۆختەر" سەر بە پاریزگای لوڕستان بەهۆی بێکیفایەتیی بەرپرسانی پەیوەندیدار وشک بوونە و دوو تاڵاوی دیکەش لە حاڵی وشکبوون دان.

"نەبیوڵڵا قائید ڕەحمەتی" جێگری تکنیکیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای لوڕستان هۆکاری وشکبوونی ئەو تاڵاوانە بۆ کەڵکوەرگرتنی لە ڕادەبەدەری ئاوی ئەو تاڵاوانە بۆ کشتوکاڵ و نەبوونی بارینەکان دەگەڕێنێتەوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە نەبوونی بەڕێوەبەرییەکی باش لە هۆکاری سەرەکیی وشکبوونی ئەو تاڵاوانە دێتە ئەژمار.

شاری "پۆلدۆختەر" نۆ تاڵاوی هەمیشەیی و دوو تاڵاوی وەرزی هەیە و بارستایی ئاوی ئەو تاڵاوانە بە نیسبەت ساڵانی ڕابردوو لە نێوان ٢٥ هەتا ٣٠ لەسەد کەمی کردووە.