![](/content/upload/1/news/53491_w920.jpg)
لە سنووری "ئیسلام قەلعه" ٧ سەربازی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران لەلایەن هێزەکانی تاڵبانەوە دەسبەسەر کراون.
"مەولەوی هۆمایوون هیمەت'' لە بەرپرسانی تاڵبان وتوویەتی: ''ماشینی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بەهۆی بەزاندنی سنووری ئەفغانستان دەستی بەسەردا گیراوه".
هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران بڵاوی کردووەتەوە: "تاڵبان بێ ئاگادارکردنەوەی ئێران ویستوویەتی جادە دروست بکات، بۆیە ئێمە چووینەتە نێو خاکی ئەفغانستانەوە".
لە دوای ئەو ڕووداوە سنووری "ئیسلام قەلعە" داخراوە.
ئەوە یەکەمجار نییە کە لەنێوان هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و تاڵبان شەڕ و تێکهەڵچوون ڕوو دەدات.