کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵبان لە کڕینی "بێنزینـ"ـی ڕێژیمی ئێران خۆی بوارد

11:24 - 11 جۆزەردان 2722

تاڵبان بەهۆی بێ کوالێتیبوونی "بێنزینـ"ـی ئێران لە کڕینی ئەو بەرهەمە خۆی بوارد و چیدیکە بێنزین لە ڕێژیمی ئێران ناکڕێت.

بەرپرسانی تاڵبان لە ئەفغانستان وتوویانە کە ڕێگرییان کردووە لە ٥٠٠ هەزار لیتر "بێنزینـ"ـی نێردراو لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە.

دوابەدوای ئەوە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ چەواشەی هەواڵەکە ئەو بڕیارەی تاڵبانیان بە درۆ ناو لێ بردووە و وتوویانە کە بڕیاری لەو بابەتە بوونی نییە، بەڵام ئەو هەواڵە لە ڕاگەیەندنەکانی ئەفغانستان پشتڕاست کراوەتەوە.

خراپی و بێ کوالێتیی زۆربەی بەرهەمەکانی ئێران و بەتایبەت "بێنزین" بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتان لە کڕین و هاوردەکردنی بەرهەمی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان خۆ ببوێرن.