کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئێران گۆڕاوە و تەنیا بە دوای مانەوەیە

12:49 - 31 خاکەلێوه 2720

سەرکۆماری ئامریکا وتوویەتی لەکاتێکەوە کە من وەکوو سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵبژێردراوم، ڕێژیمی ئێران بووە بە وڵاتێکی جیاواز و ئێستا تەنیا بە شوێنی مانەوەیە.

"دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە ئێرانی تۆمەتبار کرد کە ئەو وڵاتە ناوەندی تێرۆریزمە و دەیهەویست بەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا زاڵ ببێت.

ناوبراو وتوویەتی لەو کاتەوە کە ئەو بووەتە سەرکۆمار؛ ڕێژیمی ئیران بوووە بە وڵاتێکی جیاواز و ئێستا تەنیا بەدوای مانەوەیە.

ترامپ وتوویەتی: "کاتێک وەکوو سەرکۆمار چوومە کۆشکی سپی، ئێران ناوەندێکی تێرۆر بوو، لە حەوتووی یەکەمدا سەبارەت بە ئێران پرسیم، بە من وترا کە ئێمە ١٨ خاڵی بەرەوڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەیە، واتا لە یەمەن، سووریە و عێراق... لە هەموو ناوچەکانی عێراق بوونیان بوو".

سەرکۆماری ئامریکا هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەوان ئێستا وڵاتێکی جیاوازن، من ڕێکەوتننامەی کارەساتباری (ناوکیـ)ـم ڕاگرت، ئەوان خوازیاری وتووێژ بوون هەتا ئەوەیکە "جان کێری" یاسای لۆگانی پێشێل کرد، ئەو ڕێککەوتنێکی لەگەل ئیران ئەنجام دابوو و نەیدەویست ڕێکەوتنێکی دیکە بەدی بێت.