کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان

21:13 - 9 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانی بڵاو کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانی بڵاو کردەوە.

٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ٣٠ ساڵ بەسەر دیاریکرانی ٢٦ی سەماوەز وەکوو رۆژی پێشمەرگەی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە رۆژی ٢٦ی سەرماوەز وەکوو رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی دەکەن و رێز لەو گیان‌فیدایی و خەباتە دەگرن کە پێشمەرگەکانی کوردستان کردوویانە.

وێنەی تراکت و پووستێرەکانی تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ئالبۆمی وێنەکانی خوارەوەدا گونجێندراوە: