دادوەری گشتیی دیاربەکر دەیهەوێت "عوسمان بایدەمیر" کەسایەتیی سیاسیی کورد لە کوردستانی باکوور و ئەندامی پێشووی پارتی "HDP" دەسبەسەر بکات.
هەواڵدەریی "ئاناتۆلی" سەر بە تورکیە بڵاوی کردووەتەوە کە دادوەری گشتیی دیاربەکر داوای لە بریتانیا کردووە کە "عوسمان بایدەمیر" دەسبەسەر و ڕادەستی تورکیەی بکاتەوە.
دادوەری گشتیی دیاربەکر، تۆمەتی "ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی تورکیە"ی خستووەتە پاڵ "عوسمان بایدەمیر". بەپێی ئەو تۆمەتە، دادوەری گشتیی دیاربەکر دەیهەوێت لە ٧ هەتا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو کەسایەتییەدا بسەپێنێت.
تورکیە ئەو داواکارییەی ڕادەستی دەزگای دادوەریی بریتانیا کردووە، بەڵام هەتا ئێستا لەندەن وڵامێکی بەو داواکارییەی ئانکارا نەداوەتەوە.